هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە بەیاننامەیەکی نووسراودا شەهیدبوونی شەڕڤان وڵات قەرەجداخ (سەیدخان تەمەل) کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا شەهید بوو، بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان وڵات قەرەجداخ لە هەرێمی عەفرین، لە دژی داگیرکەرانی شارەکەمان تێکۆشا و لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ چووە کاروانی شەهیدانەوە، ئێمە هەڤاڵانی شەهید وڵات کە لە ئامەدەوە تا عەفرین بە ڕۆحێکی نەتەوەیی و ئیرادەیەکی فیداییانەوە تێکۆشانی کرد و بوو بە یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی بەرز ڕادەگرین.
هەڤاڵ وڵات، ڕۆڵەیەکی ئازای گەلی ئێمەی ئامەدە، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە لە قەرەجداخ . ناوچەی قەرەجداخ کولتووری دێرینی کوردایەتیی پاراستووە و تا ئەمڕۆش ئاسمیلەکردن و جینۆسایدی کولتووری نەیتوانیوە لە ڕەسەنایەتی خۆیانی دوور بخاتەوە. گەلی ئێمەی قەرەجداخ لە تێکۆشانی ئازادیدا بەدیلێکی زۆریان داوە. بە تایبەت کاتێک شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و وەک چۆن گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی یەکگرتووانە خاوەنداریان لە شۆرش کرد و بەدیلێکی قورسیاندا، لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵ وڵات بۆ تۆڵەسەندنەوەی گەلەکەمان لە دڕندەیی چەتەکان بەشداری ڕیزەکانی ئازادیی بوو. لەهەرکوێ ئەرکدار بوو، وەک گەنجێکی بەکەرامەت و فیدایی، ڕووبەڕووی دوژمن دەبووەوە.
هەڤاڵ وڵات لە ئامەدەوە دەستی بە هەوڵدانی ئازادی کرد، ڕووی کردە باشووری کوردستان و لەوێ بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆی بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە هێرشی چەتەکانی داعش جێبەجێ کرد. هەڤاڵ وڵات لە شەڕەکانی ئەوێدا بریندار بوو، بەڵام دوای چاک بوونەوەی، دێتە ڕۆژئاوای کوردستان، لێرەش بەهەمان شێوە دژی چەتەکانی داعش درێژە بە تێکۆشان دەدات لە سەرجەم هەرێمەکانی ڕۆژئاوا وباکوری سوریا هەبوو و لە تێکشکاندنی داعشدا ڕۆڵێکی مێژوویی نواندووە.
دواجار هەڤاڵ وڵات ڕوودەکات هەرێمی عەفرین و لەوێ لەپێناو گەلەکەی و ڕزگاری عەفرین دەست بە تێکۆشان دەکات. هەڤاڵ وڵات لە ژیانی خۆیدا وەک شۆڕشگێڕێک، ئەرکەکانی بە دروستترین شێوە جێبەجێ کرد و بوو بە نموونە بۆ هەڤاڵانی.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵمان وڵات و گەلی قەرەجداخ و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین. ئێمە وەک هەڤاڵانی بەڵێن دەدەین درێژە بە تێکۆشانمان دژی داگیرکەرانی کوردستان دەدەین و خەونەکانی بۆ ئازادی گەلەکەی بەدی بێنین."
ناسنامەی شەهید وەهایە؛
نازناو: وڵات قەرەجداخ
ناو و پاشناو: سەیدخان تەمەل
ناوی دایک: ماقبولە
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤