'کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە'
ئەندامی یەکێتیی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە سیپان خەڵەف رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک بە رێبازەکانی خۆی لە دژی بنەما یاساییەکان وەستاوەتەوە و وتی، "کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە".
ئەندامی یەکێتیی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە سیپان خەڵەف رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک بە رێبازەکانی خۆی لە دژی بنەما یاساییەکان وەستاوەتەوە و وتی، "کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە".
ماوەی ٢٦ ساڵە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوت رێبەر ئاپۆ لە ناو دیوارەکانی ئیمراڵیدا بە دیل بگرێت و لەبیر گەلی کوردی بباتەوە. سەرباری ئەوەی دەزانرێت کە لە ٢٣ی تسرینی یەکەمدا دیدارێک لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا و دوای ئەو دیدارە جارێکی دیکە بە بێ هۆکار سزای دیسلپین بەسەر رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالاندا سەپێندرا.
ئەندامی یەکێتیی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە سیپان خەڵەف لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رەهەندی یاسایی زیندانیکردنی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و سزاکانی دیسپلینی هەڵسەنگاند.
'گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ لە دژی مرۆڤایەتییە'
سیپان خەڵەف لە سەرەتای قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە جارێکی دیکە سزای دیسپلین بۆ رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالاندا بڕاوەتەوە و باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بە شێوەی ئامانجدار ئەوە دەکات و ئەمەش مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی: "زیندانیکردنی رێبەر ئاپۆ و ئەو سزایانەی دیسپلین لە دژی یاسان و تاوانکارین. لە یاسای دەوڵەتی تورکدا بە بێ هۆکار سزای دیسپلین بەسەر زیندانیاندا نابڕێتەوە. بەڵام ئێمە دەبینین کە هەر ٣ بۆ ٦ مانگ جارێک سزای دیسپلین بۆ رێبەر ئاپۆ دەبڕێتەوە. ماوەی سێ ساڵ بوو زانیاری لەبارەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نەبوو و ئێستاش لە ناو گۆشەگیرییەکی زۆر دژواردایە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەو رێبازە چەپەڵانەی خۆی لە دژی هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ و پێوانە یاساییەکان وەستاوەتەوە".
'نابێت کە مافی هیوا زەوت بکرێت'
خەڵەف لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مافی هیوای بۆ ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زەوت کردووە و دەڵێت بە گوێرەی بنەما یاساییەکان دەجوڵێمەوە، بەڵام لە هیچ یاسایەکی نێونەتەوەییدا ئەو رێبازانەی دەوڵەتی تورک قەبوڵکراو نین و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ سیاسەتە چەپەڵەکانی خۆی درێژە پێبدات و لە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ دەوەستێتەوە. هەروەها دەوڵەتی تورک خۆی وادەردەخات کە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەڵام هەرخۆی دژی هەموو مرۆڤایەتی دەوەستێتەوە. لەسەرتاسەری جیهان هەموو زیندانیان مافی ئەوەیان هەیە کە دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانیاندا ساز بکەن. بەڵام دەوڵەتی تورک ئەوەش پێشێل و قەدەغە دەکات. ئێمە وەک یەکێتیی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، زۆر کار و چالاکی هەیە کە لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا بیانکەین، چونکە کات کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە".