خەڵکی کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان
سەدان دانیشتووی کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕژانە گۆڕەپانەکان.
سەدان دانیشتووی کۆبانێ دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕژانە گۆڕەپانەکان.
یەکێتی ژنانی گەنج دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بەڵێنمان تۆڵەسەندنەوەیە" و "پێشەنگانمان شکۆی ئێمەن، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە" و وێنەی شەهیدانیان بەرزکردەوە.
پاشان جەماوەر گەیشتنە گۆڕەپانی شەهید عەگید کە لەوێ بۆ شەهید بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر ڕحا پرسە دانرا. لەوێ بە خولەکێک شەهیدان یادکرانەوە، پاشان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجم ڕوناهی ئەحمەد قسەی کرد و ڕایگەیاند هەرچیەک دەبێت با ببێت، بەڵێن دەدەن خاوەنداری لە شەهیدان بکەن.
ڕوناهی ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمووان دەکاتە ئامانجی دڕندەیی خۆی و گوتی: "لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هەموو چەکێکی قورس هێرش دەکات، بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شکست دەهێنێت، بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان و هەڤاڵەکانمان، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە بەرامبەر خیانەت سەرهەڵدان دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "بە گەنجێتی دەستمان پێ کرد، بە گەنجێتی سەردەکەوین". لە بەیانییەوە لە دێرک هێرش دەکات. دەوڵەتی تورک سنوورەکان دەبەزێنێت، ئێمەش سنوورەکان دەکەینە جێگەی لەناوچوونیان".
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات حاج عیسا ڕایگەیاند تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن، دووپاتی کردەوە بە بەرخۆدان دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەشکێنن و بانگەوازی لە ڕای گشتی کرد دژی کارەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات عادل حاجی ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلەکەیان لەناوببات و گوتی: "بەڵام بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرامبەر چەکی کیمایی، پلانەکانی دەوڵەتی تورکیان شکست پێ هێنا، وەک گەل ئێمە تا دوایی شوێنکەوتەی گەریلاکانمان دەبین".
پاشان جەماوەر چوونە سەرەخۆشی دوو شەهیدەکە.