خەڵکی عەین عیسا دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزارکرد

دانیشتوانی عەین عیسا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی هێشێی سەر بە ناوچەی عەین عیسا رێپێوانیان کرد.

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەی هیشێی ناوچەی عەین عیسای کانتۆنی فورات بە رێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە لەبەردەم بینای شارەوانی گەل دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا پلاکاردەکانی "تیرۆری تورکیا نامانترسێنێت" و "ئێمە هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار دەکەین" بەرزکرابوونەوە.

رێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی شارۆچکەکە وەستا. لەوێ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆجکەی هیشێ خەلیل ئەلعیسا قسەی کرد و وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، رەخنەی لە بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان لەبەرامبەر ئەو هێرشانە گرت.

خەلیل ئەلعەیسا رایگەیاند، کە تا رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی داگیرکردنی خاکی سوریا درێژە بە بەرخودان و تێکۆشان دەدەن.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروسمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بە گیان، بە رۆح لەگەڵتاین ئەی شەهید" کۆتاییهات.

هـ . ب