کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان بەڕێوەبەر لە کۆمیتەی گەنجان و وەرزشی دەیرەزۆر، ئیبتسام محەمەد پیرۆزبایی بەستی کۆنفرانسەکەی کرد و جەختی کردەوە لە ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و گۆڕانکاری ئەرێنی.
لە کۆنفرانسەکەدا چەندین پێشنیار و بۆچوون خرانەڕوو بۆ تۆکمەکردنی ڕۆڵی گەنجان و بەهێزکردنی بەهاکانی تێکەڵاویی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەنێوان گەنجان، هەروەها دەسپێشخەرییەکی نوێ ڕاگەیاندرا بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا.
هەروەها سینڤزیۆنێک دەربارەی کارەکانی ساڵی ڕابردووی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری و یەکێتی ژنانی گەنج پیشاندرا.
کارەکانی کۆنفرانسەکە بە چەند ئەنجامگیرییەک کۆتایی هات، لەوانە: بەستنی کۆبوونەوەی جەماوەری و وۆرک شۆپ بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان و پەروەردەکردنی توێژەکانی جڤاک بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چڕکردنەوەی کۆمیتەکانی پاراستنی کۆمیون و مەجلیسەکان، ڕێکخستنی کۆڕ و چالاکییەکان دەربارەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەنجانی شۆڕشگێڕ لەپێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، کردنەوەی پرۆژە و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، کاراکردنەەی ناوەندەکانی چالاکی وەرزشی.