لە عامودا چالاکی خێمەدانان کۆتایی هات
چالاکی خێمەدانان لە ناوچەی عامودا لە سێیەم ڕۆژدا کۆتایی هات.
چالاکی خێمەدانان لە ناوچەی عامودا لە سێیەم ڕۆژدا کۆتایی هات.
لە ناوچەی عامودا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکی خێمەدانان دەستی پێ کرد. ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژدا، چالاکییەکە کۆتایی هات. دانیشتووانی شارۆچکەی تۆپۆی سەر بە عامودا و مەجلیسی ناوچەکە و شارەوانی و بەڕێوەبەرانی کۆمۆنەکان بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" بەشداری چالاکییەکە بوون.
ئەندامی بەڕێوەبەری ناوچەی عامودا، مەدیا سەعدۆ گوتی: "ئەردۆگان لەڕێگەی نوێنەرە چەتەکانی وەک داعشەوە شکستی هێنا، ئێستە لەڕێگەی بەرخۆدانی گەلانمانەوە دەوڵەتی تورک شکست دەهێنێت، ئەم هێز و باوەڕەمان لە فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرتووە".
لەسەر ناوی کۆمۆنەی شەهید شەریفی ناوچەی عامودا، ئەحمەد کۆبانێ، گوتی: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەڕێگەی هێرشەکانەوە دەسکەوتەکانی هەرێمەکەمان لەناوببات، چونکە بەرگەی ئەم دەسکەوتانە ناکرێت و پێی هەرس ناکرێت".
ئەحمەد کۆبانێ سڵاوی لە بەرخۆدانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتی: "ئێمە خاوەنی میراتی شەهیدانین، بە ڕۆحی بەرخۆدان سەردەکەوین، ئیتر بەسە قڕکردن، ئیتر بەسە داگیرکاری".
چالاکییەکە بە وتارێکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن زیوەر عەلی، کۆتایی هات.