لە دێرەزۆر ٩ چەتەی داعشی سەر بە دەوڵەتی تورک دەستگیرکران

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان لە دێرەزۆر ٩ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی قەسەدە، هێزەکانیان لە حەجین لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژی تیرۆردا، ٩ چەتەی داعشیان لە هەرێمی ئەبو حەمام و ئەبو هەردوبیی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەستگیرکردووە کە ئامادەکاریان بۆ هێرش و کاری تیرۆریستی دەکرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هێزەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک بەڵگەدا گرتووە کە پەیوەندیان بە هێرشی تیرۆریستی و دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هەیە.

ف.ق