هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە
بە دیمەن

لە گوندەکانی ناوچەی شەرا، لە نێوان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا

لە گوند و هەرێمەکانی ناوچەی شەڕا شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بەڕێوەدەچێت. هەروەها زۆربەی گوندەکان لەلایەن داگیرکەرانەوە تۆپباران دەکرێن.

لە گوندەکانی شەوارقا و مالیکیەی سەر بە ناوچەی شێراوا شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوەدەچێت.

هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی کشتار، مالکی، مەرەناز، تەتمەراش، تنب، شەوارقایان لە شەرا تۆپباران کرد.