لە هێرشەکەی دێرکدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون
راگەیەندرا کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دێرک کە لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دژی ٤ ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا، سێ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی شەهیدبوون.
راگەیەندرا کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دێرک کە لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دژی ٤ ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا، سێ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی شەهیدبوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی دێرکی کانتۆنی جزیرەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شارۆچکەی خانا سەری و گوندی وانکێ هێرشی کردەسەر چوار ئۆتۆمبێل.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی لەو هێرشانەدا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سۆتۆرۆ شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سێ شەڕڤان بە ناوەکانی شەربێل نەعیم سالیبا، جەمیل حەنا حەنا و مزەفەر محەمەد محەمەد شەهید بوون.
ئەنجومەنی سەربازی رایگەیاند کە شەڕڤانانیان جۆرج سمۆ یوحەنا و دانی سەمیر خەڵەفیش برینداربوون.
هـ . ب