لە هێرشی ٣ ڕۆژەیدا دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک بە بۆردوومانکردنی گۆڕەپانە مەدەنییەکان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.

ماوەی ٣ ڕۆژە بە بەردەوامی سوپای تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریا و خەڵکی مەدەنی دەکوژێت.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بە هێرشەکانی سوپاتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٥-٢٦ی تشریندا کە بۆ سەر ژێرخانەکان  ئەنجامیداوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر جێگە مەدەنی و ژێرخانەکانی هەرێمەکەیە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٧ کەس بریندار بوون. ئاماژەش بەوەکراوە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆسەر کانتۆنی جزیرە بەردەوامە. جارێکی دیکە بە شەو فرۆکە جەنگیەکان دەوروبەری وێستگەی کارەبای شاری قامیشلۆی کردووە بە ئامانج. هەروەها دوو جار لە ڕێگەی درۆنەوە ناوەندی پێداویستی بیناسازی کردووە بە ئامانج.

ئەمڕۆ (٢٦ تشرینی یەکەم) دەمەوبەیانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشبەر ٣ جار بە دوای یەکدا دەرمانخانەی گەڕەکی مەیسلونی شاری قامیشلۆی کردووە بە ئامانج.

دوێنێ فرۆکەی جەنگی ٥ جار بە دوای یەکدا کارگەی ئۆکسجین و کۆگای بەرهەمێنانی پەترۆڵی لە  شاری ڕمێڵان بۆردوومانکردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (٢٦تشرینی یەکەم) فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەوروبەری فڕنی ئۆتۆماتیکی شاری دێرکی کردە ئامانج و کارگەیەکی ماست و پەنیر بەر هێرشەکە کەوتوون و سێ کرێکاری کارگەکە بریندار بوون.

داگیرکەر لە گەڕەکی عەنتەریەی قامشلۆ و دێرک ناوەندە خزمەتگوزارییەکان بۆردوومان دەکات.

دوو منداڵ لەمنبج بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەروازەی عەون داداتی لە باکووری کانتۆنی منبج بۆردوومانکرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٢ منداڵ بریندار بوون. منداڵە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

بۆردوومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر منبج بەردەوامە.

داگیرکەران ٦ تۆپییان ناوە بە گوندی ئەل دەرج، ٦ تۆپییان ناوە بە گوندی عەون دادات و ١٢ی دیکەیان ناوە بە گوندی عەرەب حەسەنەوە. بە بەردەوامی بۆردوومانی گوندەکان دەکرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی عاقبێ و بێنێی ناوچەی شێراوای عەفرین و گوندی کەفەر گارسی شەهبای تۆپباران کرد. زانیاری لەسەر زیانەکانی هێرشەکە بەدەستنەهێنراوە.

لە لایەکی دیکەوە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە سەر وێستگەکانی کارەبا، لەسەرانسەری کانتۆنی جزیر و کۆبانێ کارەبا نیە.