لە حەسەکە پێشانگای وێنە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرایەوە

لە کەمپی واشوکانی لە حەسەکە، پێشانگای وێنە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە کەمپی واشوکانی کۆچبەرانی سەرێکانی لە شاری حەسەکە، پێشانگای وێنە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.

پێشانگاکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ٥٠ وێنە و ١٥٠ کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا، هەروەها تابلۆکان بە گوتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندران.

بێجگە لە کۆچبەرانی کەمپەکە دەیان ئەندامی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی شارەکە بەشداری پێشانگاکە بوون.

ئەندامی کۆمیتەی کەلتوور و هونەری واشوکانی محەمەد عەلۆ ڕایگەیاند پێشانگاکە لە چوارچێوەی چالاکییەکان بە داخوازی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخراوە، گوتی: "لەسایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شۆڕشی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتووەتە ئاستی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان".

پاشان بەشداربووان بەناو هۆڵی پێشانگاکەدا گەڕان.