لە حەسەکە تەرمی سێ شەهید بە خاک سپێردرا
لە حەسەکە تەرمی شەهیدان دژوار عەفرین، عەبدولرەحمان مورشید و عەبدولعەزیز ئیبراهیم بە خاک سپێردران.
لە حەسەکە تەرمی شەهیدان دژوار عەفرین، عەبدولرەحمان مورشید و عەبدولعەزیز ئیبراهیم بە خاک سپێردران.
بە سەدان دانیشتووی شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە بە بەشداری ئەندامانی دامەزراوەکان و کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) دژوار عەفرین و ئەندامی پارتی هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا عەبدولرەحمان مورشید لە شاری عەفرینی داگیرکراو و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە عەبدولعەزیز ئیبراهیم لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییەی حەسەکە.
لە مەڕاسیمی بە خاک سپاردنەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە ڕەوان شێخۆ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد. ڕەوان لە دژی پیلانگێڕییەکان دژی هەرێمەکە و گەلان بانگەوازی یەکگرتنی کرد.
ڕەوان شێخۆ بەمجۆرە بەردەوامی بە قسەکانیی دا: "دەبێت لە دەوری هێز و دامەزراوەکانی خۆمان کۆببینەوە، بۆ پاراستنی هەرێمەکە و بەجێگەیاندنی خەونەکانی شەهیدان، تێبکۆشین".
بە ناوی مەجلیسی سەربازی حەسەکەوە فەرماندە دێرسیم حەسەکە لە کەسێتی هەر سێ شەهیددا هەموو شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوایی بە بیرهێنایەوە. دێرسیم حەسەکە دووپاتی کردەوە کە قەسەدە و مەجلیسی سەربازی لە پاراستنی هەرێمەکە و گەل بەردەوامە و بەڵێنی دا کە لەسەر ڕێی شەهیدان بەرخۆدان درێژە پێ بدات.
لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهیدان لە لایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان گوڵچین ئەحمەد خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە هەلهەلە و بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردران.