لە حەسەکە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەرزڕاگیرا
لە حەسەکە مەراسیمی یاد کردنەوەی شەهیدان ئەنجامدرا و ٤٨١ شەهیدی تێکۆشانی ئازادی یادکرانەوە.
لە حەسەکە مەراسیمی یاد کردنەوەی شەهیدان ئەنجامدرا و ٤٨١ شەهیدی تێکۆشانی ئازادی یادکرانەوە.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی سەرێکانی بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە بنەماڵەی شەهیدان لە هۆڵی ڕشۆی شاری حەسەکە مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ ٤٨١ شەهیدی مانگەکانی ئەیلول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا بەشار کۆش ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە خێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و یادی شەهیدانی کردەوە وتی: "شەهیدان بۆ پاراستنی خاک و وڵاتەکەیان گیانیان بەختکرد. لە سایەی تێکۆشانی شەهیدانەوە هەرێمەکە لە ئارامیدایە."
'بەڵێنمان پاراستنی دەستکەوتی شەهیدانە'
دواتر دێرسیم حەسەکە ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە قسەیکرد، لەسەرەتادا یادی شەهیدانی کردەوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و وتی: "وەک قەسەدە بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان بەردەوام دەبین و دەستەکەوتەکانمان دەپارێزین."
دواتر بە سینەڤیزیونێک وێنەی ٤٨١ شەهید پیشاندرا و یادکردنەوەکە بە دروشمی 'شەهید نامرێ' کۆتایهات.