لە ماوەی مانگێکدا لە عەفرین ٤ کەس کوژراون و ٤٠کەسی دیکەش ڕفێندراون

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناو مانگی تەمموزدا لە هەرێمی عەفرین بە لایەنی کەمەوە ٤ کەسی کوشتووە و زیاتر لە ٤٠ کەسیشی ڕفاندووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا-عەفرین ئاماری پێشێلکارییەکانی مانگی تەمموزی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم مانگەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٤ هاوڵاتی کوشتووە، کە ٢ لەوانە ژن بوون.

هەر بەپێی ئامارەکە ٣ کەسیش بیرندارکراوە و ئەشکەنجەی ٣ی دیکە دراوە کە یەكێک لەو ئەشکەنجەدراوانە ژنە.

ئاماژەی بەوەشکردووە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زیاتر لە ٤٠ کەسی ڕفاندووە کە ٢ لەوانە منداڵ بوون.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە داگیرکەران بە پاساوی جیا جیا بە زۆرداری سەرانەیان لە ٢ کەس وەرگرتووە و ئاگرییان لە ماڵێک بەرداوە بە بانگەشەی دزێتی.

تاڵانی، سەپاندن و وێرانکاری لە مانگی حوزەیراندا لە عەفرین بەردەوامە. لە ڕاپۆرتەکەدا دیاریکراوە زیاتر لە ١٩٠٠ دار بڕێندراوەتەوە و زیاتر لە ٥٧٢ هێکتار لە گۆڕەپانی دارستانی سوتێنراوە.