لە منبج چالاکی وەڵامدانەوە: ٧ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی بەرەی ئەلکورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە ئەنجامدا ٧ سەربازی تورک کوژراون.
هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی بەرەی ئەلکورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە ئەنجامدا ٧ سەربازی تورک کوژراون.
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە لەگەڵ هێزەکانی بەرەی ئەلکورد لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی بەرپەرچدانەوەیان لە بەرامبەر چەند بارەگایەک ئەنجامداوە.
راگەیەندرا کە سەرلەبەیانی دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی بەرەی ئەلکورد بۆردومانی بارەگاکانی بەلدەق، شێخ، ناسر، قەراتە و شقەیفی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووە.
راگەیەندرا، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەریش برینداربوون.