لە مەنبەج هەزاران کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
لە کانتۆنی مەنبەج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
لە کانتۆنی مەنبەج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە چواڕییانی میزانی مەنبەجەوە دەستی پێ کرد، بێجگە لە ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج و ئەندامانی دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەکە، مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، مەجلیسی ژنانی سوریا، ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و پیاوماقوڵانی هەرێمەکە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.
هەزاران کەس بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد. ڕێپێوانەکە تا چوارڕیانی ئەل دەلۆ بەردەوام بوو. لە هاوسەرۆکایەتی خزمەتگوزارییەکانی مەجلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات ڕابیعە بەکرۆ گوتی، تاکە داخوازیان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
ئەندامی ڕێکخستنی مەجلیسی جڤاکی مەدەنی ئیسماعیل قەتوان گوتی: "ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانمان دەوێت، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دادپەروەری و ماف و ئازادی سەرچاوەی سەرەکی باوەڕمانە".
قەتوان ڕایگەیاند پێویستە دژی زوڵم و فشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرهەڵدان بکرێت و بەرخۆدان بکرێت بۆ ئایندەیەکی ئازاد.
لە دەسپێشخەریی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، حوسام ئەلشەواغ گوتی: "دۆزی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تەنها دۆزی گەلێک نییە، هەموو گەلان و مرۆڤایەتییە".