لە مەنبەج و ڕەقە داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکان کرا

دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج و مەجلیسی ژنانی پارتی سوریای ئایندە و نووسینگەی مناڵانی دەستەی ژنانی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.

دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج لەبەردەم بنکەی ڕوسیا لە شارۆچکەی عەریمەی ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبەج ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلانی کانتۆنی مەنبەج سوهام حەمۆ گوتی: "بۆ گەیاندنی دەنگمان بە جیهان و ڕووسیا، داوایان لێ دەکەین بێدەنگ نەبن. گەر درێژە بێدەنگی خۆیان بدەن، بەرپرسیار دەبن لە تاوانەکان دژی خەڵکی سڤیل و مناڵان".

پاشان شاندێک لە بەشداران چوونە نێو بنکەی ڕووسیا و پەیامێکیان ڕادەستی بەرپرسانی ڕووسیا کرد و داوایان کرد هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە ڕابگرن.

ئەفسەرانی ڕووسیا پێشوازیان لە شاندەکە کرد و پەیامی شاندەکەیان وەرگرت.

پاشان سوهام حەمۆ گوتی: "هێزەکانی ڕووسیا سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایانگەیاند داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن".

ڕەقە

نووسینگەی مناڵانی دەستەی ژنانی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە لەبەردەم بینای مەجلیسەکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، جێگری سەرۆکی دەستەی ژنان، فاتمە ئەلکردی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

هەروەها مەجلیسی ژنانی پارتی سوریای ئایندە لەبەردەم بینای خۆی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، وتەبێژی مەجلیسەکە فاتمە ئەلعەلی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکاندا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا، جەختکرایەوە هێرشەکان دژی یاسا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە.

هەروەها بانگەوازیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازان کرد، پشتگیری گەلی هەرێمەکە بکەن بۆ وەستاندنی هێرش و کۆمەڵکوژییەکان بەرامبەر مناڵان و هاوڵاتیانی سڤیل، وە هەڵوێستێکی جدی نیشان بدەن.