لە ناوچەی سرینی کۆبانێ ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆزکرا

ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە سرینی کۆبانێ پیرۆزکرا.

لە ناوچەی سرینی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی پارتی دوارۆژی سوریا، ١٠مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە جۆش و خڕۆشێکی گەورە پیرۆزکرا. دەزگا مەدەنی و سەربازیەکان و گەلانی ناوچەی سرین بەشداریان کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

لە ئاهەنگەکەدا نەدا جابر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دوارۆژی سوریا قسەی کرد و وتی، " زۆر شۆڕش ئەنجامدران، بەڵام کاریگەری شۆڕشی ١٩ی تەمووز جیاواز بوو. لەبەرئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەنێو خۆیدا هەموو پێکهاتەکان کۆدەکاتەوە و لەسەر هزری نەتەوەی دیموکراتی دروست کراوە. شۆڕش ڕۆژئاوا بووەتە شۆڕشی ژن."

دواتر شیرین وەلید ئەلکوسە بەڕێوەبەری ناوچەی سرین وتی، " شۆڕشی ڕۆژئاوا ١٠ ساڵی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم شۆڕشە هەڕەشەیەکی زۆر هەبوو، بەلام هەروەک چۆن تیرۆری گەورەی داعش لە سایەی یەکگرتنی گەلان لەناوبرا، بەم شێوەیە ئاگری ١٨ی تەمووز لە هەموو کاتێک گوڕ و گەشتر دەبێت."

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق