بە دیمەن

لە پێش باڵوێزخانەی عێراق لە فرانکفۆرت داگیرکاری شەرمەزارکرا

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، گردبوونەوەیەک دژ بە داگیرکاری لە پێش باڵوێزخانەی عێراق ئەنجامدرا.

گردبوونەوە دژ بە داگیرکاری

لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی پێکهاتە دیموکراتییەکانی کوردستان کاوە (FCDK KAWA) گروپێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق کۆبوونەوە و پانکارتی ناڕەزایەتییان بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە بەرزکردەوە.

شاندێکی چالاکوانان دۆسیەی ئامادەکراوی دژ بە داگیرکاری و خیانەتیان ڕادەستی بەرپرسانی باڵیۆزخانە کرد.

لە گردبوونەوەکەدا لەلایەن هاوسەرۆکانی FCDK KAWA لێدوانێک درا و ڕایگەیاند: "هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستانداداگیرکارییەکانی ئەنجام داوە، لە ئێستاشدا لەسەر خاکی عێراق و باشووری کوردستان لەشکرکێشی و داگیرکاری دەستپێکردووە."

لەم گردبوونەوەکەدا چەندین جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "مەرگ بۆ خیانەت" وترانەوە.

بەشێک لە ئامادەبووان دەیانویست دۆسیەک سەبارەت بەو داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بدەنە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەڵام داوایان لێکرا دۆسیەکە لە ڕێگەی پۆست- ئیمەیڵەوە  بنێردرێت.