لە ڕەقە لەپێناو عەفرین چالاکی کرا
ڕێکخراوی یەکێتیی کۆمەڵایەتی عەفرین پەیوەست بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕێکخراوی یەکێتیی کۆمەڵایەتی عەفرین پەیوەست بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕێکخراوی یەکێتیی کۆمەڵایەتی عەفرین لە ڕەقە، پەیوەست بە سووتاندنی سرووشتی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بە ئامادەبوونی کۆچبەرانی عەفرین لە ڕەقە لە چوارڕیانی نەعیم خوێنرایەوە.
ئەندامی ڕێکخراوەکە سەڵاح عەبدۆ ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و دووپاتی کردەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەکاتی داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستە تاوانی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و دەستبەسەراگرتنی موڵک و وێرانکردنی شوێنە مێژوییەکان و سووتاندنی دار و درەخت ئەنجام دەدات.
جەختی کردەوە ئەم کارانە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤە.
بێدەنگی ڕێکخراوە یاسایی و هەرێمی و نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد، بانگەوازی لێ کردن کە فشار بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورک لەسەر خاکی سوریا و گەڕانەوەی سەلامەتی کۆچبەران بۆ زێدی خۆیان.