لە ڕەقا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە ناوچەی ئەلرەشیدی رۆژئاوای رەقا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و پشتگیری لە قەسەدەکرا.
لە ناوچەی ئەلرەشیدی رۆژئاوای رەقا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و پشتگیری لە قەسەدەکرا.
بە سەدان دانیشتویی ناوچەی ئەلرەشید و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی گوندەکانی رۆژئاوای رەقا و ئەندامانی پارتی دوارۆژی سوریا لەبەردەم شارەوانی گەل لە ناوەندی ناوچەکە کۆبوونەوە. بەشداربوان، وێنەی شەهیدان، ئاڵاکانی پارتی دواڕۆژی سوریا و هیزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) یان بەرزکردەوە و بە دروشم هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان لە دژی خەڵکی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
لە چالاکیەکەدا ئەحمەد عەبدولباست لەسەر ناوی پارتی دوارۆژی سوریا لقی گوندەکانی رۆژئاوای رەقا قسەی کرد و لەسەر ناوی ئەنجومەنی گوندەکانی رۆژئاوا، عەبدولغەفور ئەلدێف قسەیان کرد.
قسەکەران هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا و هەرێمەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی قەسەدە بۆ پاراستنی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بە تایبەتی عەین عیسا پیشاندا.
هەروەها پشتڕاستیان کردەوە کە هێرشەکانی بەرانبەر عەین عیسا، هێرشی دژی ئارامی هەرێمەکەیە و بێدەنگی هێزەکانی وەک رووسیاشیان شەرمەزار کرد کە لە سەرەتای هێرشەکانی سەر عەین عیسا بێدەنگە.
لە کۆتاییدا چالاکوانان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی قەسەدە و شەهیدان پیشاندا.
ف.ق