چەتەکانی داعش کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوکاریان دەکات، لەسەر ڕێگەی گوندی خوەیبرە لەسەر سنووری ئەل دەشیشە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، لە هێرشەکەدا ٤ شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن شەهیدبوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دەوروبەری شەدادی هەڵیانکوتایە سەر چەتە داعشە هێرشکەرەکان و دەستبەسەریانکردن.
هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کانتۆنی مەنبەج بەردەوامە. لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر گوندی جب مەخزوم هاوڵاتییەک بە ناوی فەتومە ئەل محەمەد (٢٣ ساڵ) و لە گوندی جەبلەت ئەل حەمرا هاوڵاتیەک بە ناوی بەرەکات عەبدوسەلام (٤٨ ساڵ) برینداربوون.