لە شەدادی تەرمی سێ شەهید بە خاک سپێردرا
تەرمی سەردار (حوسێن حەمەد ئەل عەلی)، ئەحمەد عەلی ئەل عوبێد و عەبدولقادر سوڵتان کە لە ٦ ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور و مەرگەدە و شاری حەسەکە شەهیدبوون لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاک سپێردران.
تەرمی سەردار (حوسێن حەمەد ئەل عەلی)، ئەحمەد عەلی ئەل عوبێد و عەبدولقادر سوڵتان کە لە ٦ ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور و مەرگەدە و شاری حەسەکە شەهیدبوون لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ سەردار (حوسێن حەمەد ئەل عەلی)، شەڕڤان هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ئەحمەد عەلی ئەل عوبێد و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەبدولقادر سوڵتان کە لە ٦ ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور و مەرگەدە و شاری حەسەکە شەهیدبوون بە مەڕاسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاک سپێدران.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی عەبدولمەجید ئەل عەتێ قسەی کرد و گوتی: "بۆ بە خاک سپاردنی شەهیدان کە بۆ بونیاتنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بەرزکردنەوەی ئاڵای وڵات گیانی خۆیان بەختکرد، لێرە کۆبووینەتەوە. لەم شوێنە پیرۆزەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو شەڕڤانان کە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانن".
ئەل عەتێ پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی پاراستنی هەرێمەکە نیشاندا و جەختی کردەوە کە لە ڕێپێوانی سەرکەوتن بەردەوامن.
لە بەڕێوەبەرانی مەجلیسی پەیەدەی شاڕۆچکەی عەریشە محەمەد ئەل عەجور سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانییدا.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە دروشم بە خاک سپێردرا.