لە شەهبا بۆ ٥ شەهید مەراسیم ئەنجامدرا
تەرمی شەهیدانی تەل ڕەفعەت و شەهیدەکەی هەرەئە لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شەهبا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهیدانی تەل ڕەفعەت و شەهیدەکەی هەرەئە لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شەهبا بەخاک سپێردرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بۆ ٤ شەهیدی تەل ڕەفعەت و شەهیدێکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس مەراسیمێکی ئەنجامدا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژی چوارشەممە (٢٣ ی تشرینی یەکەم) شاری تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و یەکێکیان مناڵە.
ناوی شەهیدەکان بەم جۆرەیە: جەمیلە وەقاس خەلیل (٣٧ ساڵ) و مەلەک شیار (٥ ساڵ) و ئیبراهیم شێخۆ (٥٥ ساڵ) و محەمەد وەقفی (٤٧ ساڵ).
هەروەها شەڕڤانی هەرەئە ئەسکەندەر عەفرین (ڕۆهلات موراد) لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم شەهیدبوو.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان مەراسیمێکی بۆ ٥ شەهیدەکە ئەنجامدا، سەدان کۆچبەری عەفرین و دانیشتووانی شەهبا و نوێنەری دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕیشسپی و پارتەکان بەشداربوون.
"بەرخۆدانی گەلان، سیستەمی دەوڵەتی تورک هەڵدەوەشێنێتەوە"
لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا هاجەر محۆ ڕایگەیاند ئیتر دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت بۆیە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گوتی: "بەرخۆدانی گەلی عەفرین و تەواوی ڕۆژئاوا، سیستەمی دەوڵەتی تورک هەڵدەوەشێنێتەوە".
ئەندامی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەوزی مستەفا تیشکی خستەسەر ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، گوتی: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان ئێمە قوربانی مەزن دەدەین، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نابنە بەربەست لەبەردەم تێکۆشانمان".
فەوزی ڕایگەیاند تا ئازادکردنی تەواوی خاکە داگیرکراوەکان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن، گوتی: "هەبوونمان گرێدراوە بە گەریلاکانی ئازادی و شەڕڤانانی هەرەئەوە".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادستی بنەماڵەکانیان کرا.