لە سێمالکا بانگەوازی لە پەدەکەکرا: پشت بە دەوڵەتی تورک نەبەستن

لە دەروازەەی سینوری سێمالکا چالاکی بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گەریلاکانی هەپەگە کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکرابوون، بەردەوامە. کەسایەتیەکان لە چالاکیەکەدا بانگەوازیان لە پەدەکە کرد کە پشت بە دەوڵەتی تورک نەبەستن.

لە سەرما و گەرما چالاکی ماڵباتی شەهیدان لەسەر سنوری سێمالکا بەردەوامە و ٦٣ رۆژە، واتە لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە چالاکیەکە بەردەوامە.

لە ٥ی کانوندا ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی چلئاغا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. هەروەها ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و نوسینگەی پەیوەندیەکانی گەلی سەر بە هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی جزیر سەردانی چالاکوانانیان کرد.

گەل بە دروشم پێشوازی کرد و بەرەو سنور ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

حسێن سەعدا ئەندامی نوسینگەکە و شێخ عەلی ئەمین ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی کۆمەڵگەی دیموکراتی بە ناوی چالاکوانان بە زمانی عەرەبی و کوردی قسەیان کرد.

شێخ عەلی ئەمین رایگەیاند، "هیوامان بە برا کوردەکانمان هەیە. داوایان لیدەکەین کە تەرمی کچ و کوڕەکانمان ڕادەستی بکەنەوە. ئەوان شەهیدی ئاشتی و ئازادین. بۆ ئەوەی ئێمە بە ئارامی بژین ئەوان بە شەو و ڕۆژ، هاوین و زستان تێکۆشانیان کرد. ئامانجی شەهیدانمان برایەتی و ئازادی کورد و گەلان بوو.

شێخ عەلی بانگەوازی لە پەدەکە کرد و گوتی، " هەموومان لە یەک کەشتیداین. ماڵمان، نانمان یەکە. لە بەرانبەر هێرشەکان کە ئەمڕۆ لە بەرانبەر باشوری کوردستان ئەنجام دەدرێن، بە گیانمان ئامادەین بەرگری بکەین. دەستان درێژی خۆشک و براکانتان مەکەن و یەکبگرن. ئەردۆغان دوژمنێکە کە خۆی گوتبووی، ئەگەر چادرێکیش بە ناوی کورد هەبێت لەناوی دەبەین. شەڕی ئەردۆغان بە تەنها لەدژی ئێمە نییە، شەڕی ئەردۆگان لەدژی هەموو کوردێکە."

شێخ عەلی ئەمین داوای کرد تەرمەکان رادەست بکرێنەوە و گوتی، "ئێمە داوا لە براکانمان دەکەین. تەرمەکانمان رادەست بکەنەوە  و دەنگی دایک و باوکی شەهیدان ببیزن. ئێمە دەمانەوێت تەرمی شەهیدەکانمان لەم خاکە پیرۆزەدا بەخاک بسپێرین."

شاندەکە دواتر سەردانی چادری چالاکیەکە کرد.

ف.ق