'لە سەر ڕێبازی شەهیدانمان بەرخۆدان دەکەین'
دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ یادی شەهیدان سارا و بیشەنگ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە قەد تەسلیمی دوژمن نابن و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.
دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ یادی شەهیدان سارا و بیشەنگ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە قەد تەسلیمی دوژمن نابن و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.
بە بۆنەی یادی شەهید سارا هۆگری و شەهید بیشەنگ بروسک، یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکیەتیی ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتەوە بە دروشمی "شەهید دەمرن" دەستی پێکرد و تا مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان بەردەوام بوو. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.
'گەلی کورد هەڵوێستێکی شکۆمەندانە نیشان دەدەن'
ئەندامی مەجلیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە شاری قامیشلۆ، سیهام سلێمان، ڕایگەیاند، هەرچەندە هێرشیان بکرێتە سەر، قەد کۆڵنادەن، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئامانج لە رێپێوانەکە ئەوەیە گەلی کورد پێگەی شکۆمەندانەی خۆی بۆ هەموو جیهان نیشان بدات. هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتی، تا کۆتایی خاوەنداری لە خوێنی شەهیدەکانمان دەکەین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان."
'ئێمە هەڵگری فەلسەفەی ڕێبەرایەتین'.
سیهام سەرنجی بۆ بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕاکێشا و وتی: "ئێمە دەنگی خۆمان بۆ هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەنێرین چاوەڕێین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، چونکە گەلی کورد ئاشتی دەوێت نەک شەڕ و خوێنڕشتن. بەڵام کاتێک هێرش دەکرێتە سەرمان، بەرگری لە خاکەکەمان دەکەین، خاوەنداری لە خوێنی شەهیدان و بیر و فەلسەفەی ڕێبەرایەتیمان دەکەین."
گەلی کورد قەد شکست نایهێنێت
ئەندامی مەجلیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی شاری قامیشلۆ، عەلی عومەر سەرنجی بۆ بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نێو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشا و وتی: "گەلی کورد لە ڕێگەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە گەیشتە ئەم ئاستە. ئاستی بەرزی بەرخۆدان. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدانە لەناو ببات، بەڵام قەد بیری لەوە نەکردووتەوە کە ئێمە ناکەوین."
بێدەنگی دەوڵەتانی جیهان
عەلی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وتی: "دەستکەوتی زۆر لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدەست هات. بەتایبەت کە خۆبەڕێوەبەری دامەزرا و هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دامەزرا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشە دڕندانەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان زیاتر کردووە، بەڵام بەداخەوە لەبەرچاوی هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتانی جیهانەوە ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە ئەنجام دەدرێن و کەس دەنگ ناکات."
لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە بە ناوی هەموو گەلی کوردەوە قسە دەکەین، ڕێپێوان دەکەین و بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین، بەتایبەتی ئەم دوو هەڤاڵەمان، شەهید سارا و شەهید بیشەنگ کە ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا، چەندین ساڵ لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە، بە دەستی داگیرکەری تورک شەهید بوون، لە کۆتاییدا بەڵێن دەدەین و سۆزی خۆمان دوبارە دەکەینەوە لەسەر هێڵی شەهیدانمان بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.