لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەکانی داعش لە سوریا ١٣٣ کەسیان کوشتووە
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەكانی داعش ٥٠ هێرشیان لە سووریا ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ١٣٣ کەس کوژراون، کە بەشێکیان مەدەنی بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەكانی داعش ٥٠ هێرشیان لە سووریا ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ١٣٣ کەس کوژراون، کە بەشێکیان مەدەنی بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بارەی ژمارەی هێرشەكانی چەتەكانی داعش و ژمارەی قوربانییەكان لە سووریا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە، كردەوە، کە تیایدا هاتووە، چەتەكانی ئەو رێکخراوە بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان لە سووریا، ئەمەش لە كاتێكدایە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ سەر شانە نوستووەكانی ئەو چەتانە.
روانگەکە ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەتەكانی داعش ٥٠ هێرشی جیاوازیان لە ڕێگەی بۆسە و هێرشی چەكداری و بۆردوومان لە ڕۆژئاوای فورات و بیابانی دێرەزۆر و ڕەقە و حومس ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆى ئەو هێرشانەوە ١٣٣ كەس كوژراون، کە ١٣ كەسیان سەر بە گرووپە چەکدارییەکانى ئێران بوون، هەروەها دوو هاوڵاتی مەدەنی لەكاتی كۆكردنەوەی دۆمەڵان كوژران.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی چەتەكانی داعش لە سووریا و عێراق، بەڵام چەتەکانی ئەو گروپە بەشێوەی شانەی نوستوو لە هەردوو وڵات هەن، ناو بە ناو هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنیی عێراق و سووریا.
هاوکات بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و درێژەدان بە داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی باکووری ئەو وڵاتە دەرفەتی بۆ خۆڕێکخستنەوەی چەتەکانی داعش رەخساندووە، ئەمە جیالەوەی چەندین بەڵگە لەبارەی حەواندنەوە، راهێنان و پڕچەککردنی ئەو چەتانە لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک بڵاوکراونەتەوە.
هـ.ب