لە تەبقا ٢٧ داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا هەوڵێکی داگیرکاری لە دژی گوندی ئەبو هەنایا سەر بە مەسکەنیان تێکشکاند و لە ئەنجامدا ٢٧ چەتە کوژران.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا هەوڵێکی داگیرکاری لە دژی گوندی ئەبو هەنایا سەر بە مەسکەنیان تێکشکاند و لە ئەنجامدا ٢٧ چەتە کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەک کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) لە زاری بەرپرسانی سەربازی بڵاویکردووەتەوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی ئەبو هەنایای سەر بە ناوچەی مەسکەن لە باشوری رۆژهەڵاتی حەڵەب.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ٢٧ چەتە بێکاریگەر کراون.