لە عەین عیسا بەهۆی هێرشێکەوە ١٥ سەربازی رژێمی سوریا کوژران
لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای عەین عیسا ١٥ سەربازی رژێم گیانیان لەدەستدا.
لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای عەین عیسا ١٥ سەربازی رژێم گیانیان لەدەستدا.
لە کاتی کشانەوەیان لە ناوچەیەکی رۆژئاوای عەین عیسای کانتۆنی فورات سەربازانی رژێمی سوریا کرانە ئامانجی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورک.
شەوی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە گوندی ئەل موستارەحای رۆژئاوای عەین عیسا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا ٦٠ سەربازی رژێمی سوریا کرانە ئامانج و بەهۆیەوە ١٥ سەربازیان کوژران.
هەر لەو هێرشەدا ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سەر ئەو گوندە لانیکەم ١٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهید ببوون، کە زۆرینەیان ژن ومنداڵ بوون.