له هێرشه‌كه‌ی كه‌لاردا فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بوو
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا باسی له‌وه‌كرد كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌لار كه كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بووه".
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا باسی له‌وه‌كرد كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌لار كه كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بووه".
درۆنه هێرشبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوێنێ سه‌رله‌به‌یانی له ناوچه‌ی كه‌لاری سلێمانی له ئۆتۆمبێلێكیان دابوو. له هێرشه‌كه‌دا ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدابوو و كه‌سێكیش برینداربوو.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باسی له‌وه‌كرد كه له هێرشه‌كه‌دا جێگری هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باس له‌مانه كراوه:
"دوێنه له پارێزگای سلێمانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئۆتۆمبێلی جێگیری هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا فه‌رهاد شیبلییان كرده ئامانج و له‌و هێرشه‌دا فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بوو. ئێمه كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئێمه داوا له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به شه‌هیدكردنی فه‌رهاد شیبلی ویستی گورز له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بدات و گه‌ل پاكتاو بكات. له‌و باره‌وه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان پێشێل ده‌كات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكده‌دات، كه ئه‌مه‌ش له دژی هه‌موو پێوان و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه شه‌هید فه‌رهاد و هه‌موو هه‌ڤاڵانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێكهاته‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ین".
هـ . ب