مەسەدە هێرشی سەر ناوەندەکەی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ناوەندەکەی لە قامیشلۆ شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "تا چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە سوریا، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین".
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ناوەندەکەی لە قامیشلۆ شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "تا چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە سوریا، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین".
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ (٢٦ی شەباتی ٢٠٢٤) لە دژی بینای ئەنجومەنەکەیان لە شاری قامیشلۆی کانتۆنی جزیرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەوی ٢٦ی شوبات هێرشێکی تیرۆریستی لە دژی ناوەندەکەمان لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدرا. کەسانی نەناسراو نارنجۆکێکیان هەڵدایە حەوشەی بیناکە. هێرشەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەو هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکەین، ئەنجامدەرانی هێرشەکە هەڵوێستی نیشمانیی ئێمەیان لەبارەی بەهێزکردنی دیالۆگی ناوخۆیی بۆ پێکهێنانی دیموکراسی لە وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.
رای گشتی دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو هێرشە لە تێکۆشان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانمان دوورمان ناخاتەوە. تا چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە سوریا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".
هـ . ب