مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان ئامادەن کە گەلەکەمان بپارێزن

فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەسەر مەدەنیەکان و ناوچە مەدەنی نشینەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هێزەکانمان کە ئامادەن گەلەکەمان و خاکەکەمان بپارێزن".

فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی دوای شەپۆلی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو پەلامارانەی وەک 'تاوانی جەنگ' پێناسە کرد.

پەیامی مەزڵوم عەبدی کە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە بەم جۆرەیە: "تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما هەرێمەکانمان بۆردومان دەکات. ناوەندە خزمەتگوزاری، تەندروستی و مەدەنیەکان دەکاتە ئامانج. ئەوانە تاوانی جەنگن. ئێمە زۆر جار ئامادەییمان بۆ دیالۆگ نیشانداوە، بەڵام جەختیش لەوە دەکەینەوە کە هێزەکانمان بۆ پارێزگاری لە گەل و خاکەکەمان ئامادەن".