ڕێپێوانەکان لە کانتۆنی جەزیرە پەیوەست بە ٨ ی ئادار

بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لە ٥ ناوەندی کانتۆنی جەزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە قامیشلۆ ژنان بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە لە چوارڕیانی سۆنی لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و لەوێیە ڕوویانکردە ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ. لەوێ پیاوان گوڵیان بەسەر بەشداربووان دابەشکرد.

بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ، هەندرین خەلیل ڕایگەیاند لەسایەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان ژنان دیواری کۆیلایەتی و زۆرداری و سیاسەتی قڕکردنیان ڕووخاند.

بەناوی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درێژەدان بە تێکۆشان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی.

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

تربەسپی

لە ناوچەی تربەسپی بۆ هەمان مەبەست بە بەشداری پێکهاتە جیاوازەکان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری ناوچەکە، خالیە ئەحمەد گوتی: "ئامانجی سیاسەتەکانی قڕکردنی سەر ژنان، لاوازکردنی ئیرادەی ژنان و جڤاکە".

خالیە ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە فیکری خۆی سیستەمی سەرمایەداری و هەژموونخوازی گۆڕی و ڕووی ڕاستەقینەیانی ئاشکرا کرد بۆیە پیلانگێڕی دژی ئەنجامدرا، بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان بۆ مافی ژنان و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گەرکی لەگی

لە گەرکی لەگی بۆ هەمان مەبەست ڕێپێوان ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی گەرکی لەگی، ئایهان موراد بەڵێنیدا بە پاراستنی میراتی تێکۆشان و بڵندکردنی ئاستی تێکۆشان و پاراستنی دەسکەوتەکان. ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

دێرک

لە دێرک ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، فاتمە سلێمان ٨ ی ئاداری لە بەشداربووان پیرۆز کرد و گوتی: "ژنان بە فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر هەژموونی باوکسالاری تێکۆشان".

چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و سترانی شۆڕشگێڕی کۆتایی هات.

تەل حەمیس

لە ناوچەی تەل حەمیس ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ئەندامی کۆنگرەی ستار، ڕەوا ئەلجاسم سڵاوی کرد لە  بەرخۆدانی ژنان لەسەر ڕێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی و دیموکراسی. ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن قاهیرە محەمەد و ماویە ئەلحەدید قسەیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ بڵندکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنان.