'پیکهاتەکان پێکەوە وڵاتی خۆیان دەپارێزن'

ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری قامیشلۆ باسییان لەوەکرد هەموو پێکهاتەکان لە هەرێمەکە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکەوە بە شێوەیەکی یەکسان دەژین و وڵاتی خۆیان دەپارێزن.

شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە شۆڕشی ژن دەناسرێتەوە، بنکی خۆی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داڕشتووە و ڕۆژانە ژن لە نێو ئەم سیستەمەدا داستان تۆماردەکەن و دەستکەوتی گەورە بەدەستدەخەن. لەسەر ئەم بنەمایە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرچاوەی مەزنی هێزی ژنانە، تێکۆشانی خۆیان بەهێزتردەکەن. دەرنجامی ئەم تێکۆشانەش زۆر بەڕوونی لە ئێستادا دەرکەووتوە. ژنانی تێکۆشەر لە ڕۆژئاوا لە جیهاندا دەنگیان دایەوە و بوون بە نموونەیەکی گەورە بۆ تێکۆشان.

لە شاری قامیشلۆیش بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە بەرپرسیارێتی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. پەیوەست بەم بابەتەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری قامیشلۆ لە پێکهاتەی کورد و سوریانی لەیلا مەعۆی و فەیروز ئانتۆن نێرینی خۆیان باسکرد و ئاماژەیان بەوەکرد هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکاندا نیە و هەموو پێکهاتەکان لە هەرێمەکە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکەوە بە شێوەیەکی یەکسان دەژین و وڵاتی خۆیان دەپارێزن.

ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیتەی پاراستنی شاری قامیشلۆ لەیلا مەعۆی پەیوەست بە ئاشنابوونی فکر و فەلسەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیکرد و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکرد و ١٣ ساڵە بەردەوامە. هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا لە کورد، عەرەب و سوریانی لە ژێر سایەیی خوشک و برایەتی گەلان کارەکانیان پێکەوە ئەنجام دەدەن. بە شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژن باشتر توانی خۆی بناسێت و خۆی ئیسپاتکرد. لەبەرئەوە وەک ژنان هەموو کاتێک فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەکەینەوە."

هەروەها ئەندامی کۆمیتەی بەدواداچوونی خەباتی کۆمینەکانی ئەنجوومەنی شاری قامیشلۆ لە پێکهاتەی سوریانی فەیروز ئاناتۆن ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد جیاوازی و جیاکاری لە نێوان پێکهاتەکاندا نەماوە و وتی: "لە شاری قامیشلۆ پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و سوریانی بەشێوەیەکی یەکسان ژیان دەکەن. ئاشنایەتی من بە فکری ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی هەڤاڵە کوردەکانمەوە دروستبوو. لەو کاتەوە تێگەشتم لەوەی لە فکری ڕێبەر ئاپۆدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکاندا نیە."