قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لانی ئاشكرا كرد
قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی 11 شه‌ڕڤانی خۆی ئاشكرا كرد كه رۆژی 22ی كانونی دووه‌م له ئۆپراسیۆن له دژی چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه شه‌هیدببوون.
قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی 11 شه‌ڕڤانی خۆی ئاشكرا كرد كه رۆژی 22ی كانونی دووه‌م له ئۆپراسیۆن له دژی چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه شه‌هیدببوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ناوی شه‌هیده‌كانی راگه‌یاند. راگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده له سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌م جۆره‌یه:
" له‌سه‌ره‌تای شۆڕشهكهمانهوه هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانمان به‌رده‌وامن و به هاوكاری هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان شاره‌كانی ئێمه عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێ سپی داگیركران.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م تێكۆشانی ئێمه له دژی تیرۆر بووه له‌مپه‌ر و به‌رده‌وام پشتیوانی له تیرۆر ده‌كرد. به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ داعش هه‌رگیز نه‌پچڕا و هه‌موو كات هه‌وڵیدا له رێگه‌ی داعشه‌وه ئارامی هه‌رێمه‌كه تێكبدات، پشێوی بنێته‌وه و بیخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه.
په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی تورك و داعش جارێكی تر خۆی نیشاندایه‌وه. نزیكه‌ی 200 چه‌ته‌ی داعش كه زۆرینه‌یان له هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی سه‌رێكانی و گرێ سپیه‌وه بوون به پلانێكی به‌رفراوان هێرشی سه‌ر گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه‌یان كرد كه 5000 هه‌زار چه‌ته‌ی داعشی تێدا راگیراوه. به رفاندنی چه‌ته‌كانی داعش له سه‌ره‌تاوه له حه‌سه‌كه، ویستیان له ته‌واوی هه‌رێمه‌كه رێگه بۆ پاكتاوكاری و داگیركاری خۆش بكه‌ن.
چه‌ته‌كانی داعش له ئێواره‌ی 20ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر نزیكه‌ی 19:30 به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌كه. له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه چه‌ته‌كانی ناو گرتووخانه‌كه‌ش ویستیان خۆیان رزگاربكه‌ن و هه‌ڵبێن. به‌ده‌ستوه‌ردانی خێرای هێزه‌كانمان ئه‌و پلانه‌یان له سه‌ره‌تاوه ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له شكستپێهێنان به‌و هێرشه‌دا وریایی شه‌ڕڤانانمان و به‌رخودانیان له دژی چه‌ته‌كانی داعش، هه‌م رێگه‌ی له داگیركردنی هه‌رێمه‌كه گرت و هه‌م رێگه‌ی نه‌دا كه جارێكی تر خه‌لافه‌تی ساخته له ناوچه‌كه باڵاده‌ست بێت. به‌و هێرشه له پێشه‌وه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چاوه‌ڕێ بوون كه ئه‌و شته‌ی خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن رووبدات. به‌ڵام شه‌ڕڤانانمان ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی ئه‌وانیان له‌بار برد.
له‌و به‌رخودانه‌دا كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كانمان زیره‌كی و بوێری گه‌وره‌یان نیشاندا. له دوو رۆژی سه‌ره‌تاییدا 11 قاره‌مانی گیانبازی ئێمه به رۆحی فیداكارییهوه شه‌ڕیان كرد و گه‌یشتنه كاروانی شه‌هیدان. تێكۆشانی ئه‌وان له‌و به‌رخودانه‌دا، پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشه كه به به‌خشینی هه‌زاران شه‌هید به‌ده‌ستهاتوون. ئێمه‌ش جارێكی تر په‌یمان نوێده‌كه‌ینه‌وه كه به پێداگرییه‌وه گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و له سه‌ر رێچكه‌ی شه‌هیدانمان هه‌نگاو بنێین.
ناسنامه‌ی پاكڕهوانهكان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئاواز ورمێ
ناو و ناسناو: نه‌سرین ئه‌حمه‌د
ناوی دایك: به‌دیعه
ناوی باوك: جه‌میل
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌ڵه‌ب
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: جه‌مال خوڕخوڕی
ناو و ناسناو: جه‌مال ئۆسۆ
ناوی دایك: نایله
ناوی باوك: حه‌سه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 20ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: ئه‌حمه‌د
ناو و ناسناو: ئه‌حمه‌د ئه‌لناسر
ناوی دایك: سه‌باح
ناوی باوك: غازی
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌سه‌كه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: ئه‌نه‌س حه‌سه‌كه
ناو و ناسناو: سوفیان ئه‌لئه‌حمه‌د
ناوی دایك: مریه‌م
ناوی باوك: حه‌مید
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌سه‌كه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 20ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: ئه‌یاز
ناو و ناسناو: ئه‌یاز عه‌لی
ناوی دایك: ئه‌مشا
ناوی باوك: حه‌مید
شوێنی له‌دایكبوون: دێرك
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: تۆڵهه‌ڵدان فه‌راشین
ناو و ناسناو: عوسمان عوسمان
ناوی دایك: عه‌دلا
ناوی باوك: مه‌حمود
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: حسێن
ناو و ناسناو: حسێن حه‌سه‌ن
ناوی دایك: خه‌دیجه
ناوی باوك: عه‌بدولباقی
شوێنی له‌دایكبوون: عامودێ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: عه‌دنان
ناو و ناسناو: عه‌دنان ئه‌لعبێد
ناوی دایك: عالیه
ناوی باوك: عوده
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌سه‌كه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: عومران
ناو و ناسناو: عومران خلێف
ناوی دایك: زه‌هرا
ناوی باوك: سلێمان
شوێنی له‌دایكبوون: دربێسیه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناو و ناسناو: لوئه‌ی حسێن
ناوی دایك: كهتبا
ناوی باوك: عه‌بدولحه‌مید
شوێنی له‌دایكبوون: عامودێ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 22ی كانونی دووه‌می 2022
ناسناو: میتان قامیشلۆ
ناو و ناسناو: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ناوی دایك: فه‌تحیه
ناوی باوك: حسێن
شوێنی له‌دایكبوون: قامیشلۆ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه 20ی كانونی دووه‌می 2022
هـ . ب