قەسەدە: چەندین چەتەی داعش لەناو ژوورەکانی زیندانەکەدا گیریانخواردووە

قەسەدە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە زیندانی سەناعە بەردەوامن و راشیگەیاند، چەندین چەتەی داعش لە ناو ژوورەکانی باکوری زیندانەکەدا گیریانخواردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی زیندانی سەناعەی حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەی قەسەدە:

"دوای ئەوەی هێزەکانمان بە تەواوی زیندانی سەناعەیان کۆنترۆڵ کرد و نزیکەی ٣٥٠٠ چەتەی زیندانی، خۆیان ڕادەست کرد، دەست بە ئۆپەراسیۆن بۆ پاککردنەوەى ژوورەکانی زیندانەکە کرا.

لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەوە ڕوون بوویەوە، نزیکەى ٦٠ بۆ ٩٠ چەتە خۆیان لە ژوورەکانی باکوری زیندانەکەدا گیرداوە. هێزەکانمان داوایان لێکردن خۆیان بەدەستەوە بدەن، بەڵام ئەگەر وەڵامی ئەو بانگەواز و داوایە نەدەنەوە، هێزەکانمان بەپێی پێویست و ئەوەى بخوازرێت دەجوڵێنەوە و ئەنجامی دەدەن".

ژ.ت