قەسەدە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا
قەسەدە ڕایگەیاند دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری سەرێکانی داگیرکراو، ٢ ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و چەندین سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و بریندار بوون.
قەسەدە ڕایگەیاند دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری سەرێکانی داگیرکراو، ٢ ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و چەندین سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ڕایگەیاند دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەواری شاری سەرێکانی داگیرکراو ٢ ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و بریندار بوون.
ناوەندەکە ڕایگەیاند قەسەدە لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادا هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکان.
هەروەها جەخت دەکاتەوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی عنق ئەلحەوا و باب ئەلفەرەجی شارۆچکەی زرگان بە چەکی قورس کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران و برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، دیمەن و زانیاری زیاتر دەربارەی هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە.