قەسەدە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی توردا ١٢ کەس شەهیدبوون

قەسەدە رایەگیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ١٢ کەس شەهیدبوون، ٢٥ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چەند کاتژمێری رابردوودا ژێرخانی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژینگە و ناوەندەکانی هێزە ئەمنییەکانی کردووەتە ئامانج.

لە ئەنجامدا ١٢ کەسی مەدەنی کە دوانیان منداڵن، شەهیدبوون و ٢٥ کەسیش برینداربوون..

ناوەندە مەدەنییەکان، نانەواخانە، وێستگەکانی کارەبا، نەوت و خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە فرۆکەی شەڕ، فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر و بە کاتیۆشا کراونەتە ئامانج. بە گشتی ٤٢ شوێن کە زۆرینەیان دامودەزگای خزمەتگوزاری سەرەکین کراونەتە ئامانج.

ئەو هێرشە دڕندە بەردەوامانە، دوژمنایەتی تورکیا بەرامبەر بە گەلەکەمان نیشان دەدات. هەروەها جارێکی دیکە مەترسی عەقڵیەتی تاوانکارانەی دەوڵەتی تورکی لە دژی گەلانی هەرێمەکە و ئاشتی ئاشکرا کرد. تورکیا بەو هێرشانەی هەوڵ دەدات کە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی لە سەر حیسابی گەلەکەمان هەناردەی دەرەوە بکات، پشێوی بنێتەوە و ئاژاوەی نوێ لە هەرێمەکەدا ساز بکات.

ئێمە جارێکی دیکە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا دەوەستینەوە، گەل و هەرێمەکەمان دەپارێزین".