هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

قەسەدە: لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەتەکاندا ٣ شەڕڤانمان شەهید بوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات سێ شەڕڤانیان شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە بارەی شەهید بوونی سێ شەڕڤانەکەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سێ شەڕڤانمان لەکاتی وەڵامدانەوەی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات شەهید بوون."