ریش سپیی عەشیرەتی عگێدی و کوڕەکەى لە دێرەزۆر کوژران
لە گوندی حەوائج زێبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ریشسپیی عەشیرەتی عگێدی و کوڕەکەى کوژران.
لە گوندی حەوائج زێبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ریشسپیی عەشیرەتی عگێدی و کوڕەکەى کوژران.
کەسانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شێخ تەلیوش عەلافی شەتات لە گوندی حەوائج زێبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر و لەو هەوڵکوتانەدا شێخ تەلیوش و محەمەدی کوڕی کوژران.
محەمەد شێخ تەلیوش لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەباری دێرەزۆر فەرمانبەر بووە.
"هێرشە بۆ سەر هەموو پێکهاتەکان"
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە نیشاندا و رایگەیاند، "ئەوە کردەیەکی تیرۆرە لە دژی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. ئامانجی ئەو ھێرشانە بۆ شێواندنی ناوچەکە و تێکدانی ژیانی هاوبەش و برایەتیی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە".
ژ.ت