ئه‌و ژنانه‌ی له چوار لای جیهانه‌وه به خۆبه‌خشی هاتوونه رۆژئاوا، له دروستكردنی ژیانێكی ئازاد‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن. ئه‌و هێزه‌ی به پاراستنی ژن، له ژێر سێبه‌ری یه‌په‌ژه ئینتهرناسیۆناڵدا گه‌وره ده‌بێت. له یه‌په‌ژه ئینته‌رناسیۆناڵیست جۆمراده وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی دایه‌وه.
له‌باره‌ی رێكخستنی خۆیانه‌وه كۆمراد دیلان وتی، "یه‌په‌ژه ئینته‌رناسیۆناڵیست رێكخستنێكی ئینتهرناسیۆناڵیسته كه له ژیر سێبه‌ری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)ی رۆژئاوادایه. ئینتهرناسیۆناڵیسته خۆبه‌خشه‌كان له چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك‌دا رێكده‌خات، په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له شۆڕشی ژنان پێده‌كات. له رێگه‌ی یه‌په‌ژه‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی مێژوویی كۆبانێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌نگیدایه‌وه، زیاتر ژنان خۆیان گه‌یانده ئێمه و داوایان كرد كه به‌شداری ئه‌م هێزه ببن. له چوارچێوه‌ی ئه‌و داواكارییه زۆرهدت پێویست به رێكخستنی تابوری یه‌په‌ژه ئینته‌رناسیۆناڵیست بیرنرا و ئێمه به‌و جۆره ده‌ستمان به‌كاركرد. گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ژنان په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی و سیاسی تێدا ده‌بنن، كۆمه‌ڵگا و زمانی كوردی له نزیكه‌وه ده‌ناسن، له گۆڕه‌پانی جیاجیا خۆیان بۆ تێكۆشان ئاماده ده‌كه‌ن".
كۆمراد دیلان باسی له‌وه‌كرد، كه شۆڕشی رۆژئاوا بینایه‌كی دیموكراتیكی دامه‌زراندووه كه كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی كۆمۆن و ئه‌نجومه‌نی خۆجێییه‌وه رێكده‌خات و وتی، "ژنان له هه‌موو كایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگادا دامه‌زراوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژنان دروست ده‌كه‌ن. سیتسمی هاوسه‌رۆكایه‌تی واده‌كات كه ژن به‌شداری له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی ببێت. په‌روه‌رده ده‌رفه‌ت ده‌دات كه له رێگه‌ی ئه‌كادیمی خۆی رێكبخات. به هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی ژنانیش چانسی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌یه. ژنۆلۆژی، بنه‌مای زانستنی شۆڕشی ژنان ده‌ستنیشان ده‌كات. یه‌كینه‌كانی دادپه‌روه‌ری ژنان، ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری بۆ خۆیان ده‌كه‌نه ئامانج. له‌گه‌ڵ یه‌په‌ژه ژنان هێزی خۆپاراستنی داده‌مه‌زرێنن. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ ژنان له ته‌واوی جیهان ئافرێنراون".
كۆمراد دیلان باسی له‌وه‌كرد، كه ئینتهرناسیۆناڵیستهكانی یه‌په‌ژه‌ش ئه‌و نه‌رمه وزه‌یه‌ی شۆڕش، نه‌ك هه‌ر وه‌ك پێرسپێكتیڤێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ گه‌لی كورد، له هه‌مان كاتدا بۆ خۆیانیش وه‌ك پێرسپێكتیڤ ده‌بینن و وتی، "له ئه‌ڵمانیاوه ئیڤانا هۆفمان، له به‌ریتانیاوه ئاننا كامبڵ و له ئه‌رژه‌نتینه‌وه ئالینا سانچز هه‌روه‌ها شۆڕشگێڕانی وه‌ك ئه‌وان له ناو ریزه‌كانی یه‌په‌ژه‌دا شه‌هیدبوون. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانی ئه‌و ژنانه‌یه كه هاتوونه‌ته رۆژئاوا. له چوارلای جیهانه‌وه ژن لێره ئازادی ده‌بینن. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌یانه‌وێت به‌شداری له پاراستنی رۆژئاوادا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هێرشه هه‌ره دژواره‌كان بۆ سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوا، كۆمراد دیلان به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "فاشیزمی تورك و چه‌ته‌كانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمه رزگاركراوه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. به داگیركردنی ئه‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت سیستمی سته‌مكاری و دوژمنداری خۆیان به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنن. شۆڕشی رۆژئاوا ته‌نیا شۆڕشی كورد نییه. پشتی به پاڕادیگمای نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ستووه كه هه‌موو ئایین، كو‌لتور و پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی له ناو خۆیدا ده‌حه‌وێنێته‌وه. یه‌كێتی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی بۆ خۆی به بنه‌ما گرتووه. هه‌موو پێكهاته‌كانی رۆژئاوا به‌شداری له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و شۆڕش ده‌كه‌ن. مۆدیل و نمونه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا ده‌توانێت بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش بكات. شۆڕشی رۆژئاوا بۆ ئه‌و هێزانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئیتنیكی مه‌ترسیه".
كۆمراد دیلان رایگه‌یاندن كه یه‌په‌ژه ئینته‌رناسیۆناڵیست بۆ ئه‌و ژنانه‌ی به‌دوای ئازادی دا ده‌گه‌ڕێن، ده‌یانه‌وێت له شۆڕش تێبگه‌ن، به‌ره‌و پێشی ببن و پارێزگاری لێ بكه‌ن، شوێنی ژنانه و وتی، "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن و په‌روه‌رده بكه‌ن ده‌توانن بێنه ریزه‌كانمانه‌وه".
هـ . ب