'شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕوحێکی نوێی ئافراند'

ساڵەح حەیدۆ مامۆستای زمان و وێژەی کوردی باسی لەوەکرد زمان ناسنامەی مرۆڤاکانە و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا زیندویکردنیەوە و لە ئێستادا بە زمانی کوردی دەنوسین."

شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک دەروازەیەک بۆ هەموو گەلانی ڕۆژئاوا بووە ئامرازێک بۆ ئەوەی هەموو گەلان بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنوسنەوە. ئەم دەرفەتە چ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و چ لە ڕووی شوێنە ئەکادیمیاکانی وەک زانکۆکان بۆ گەلانی ڕۆژئاوا هاتە ئاراوە.

 ساڵح حەیدۆ کە لەساڵی ١٩٥٦دا لە گوندی حەسێ ئۆسۆی سەر بەشاری عامودێ لە دایک بووە، چەندین نوسین و هەڵبەستی لەسەر وێژە و زمانی کوردی هەیە. لە ئێستادا لە زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا وانەی کوردی دەڵێتەوە، لە بارەی خەون و ئارەزووی لە بەکار‌هێنانی زمانی کوردی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەر لە منداڵییەوە لە خەونی بەکارهێنانی زمانی شیرینی کوردیدا بووە.

مامۆستا ساڵح لە دەستپێکی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد یەکەمجار لە ژیانیدا کتێبی بە زمانی کوردی خوێندوەتەوە و کاریگەری لەسەر داناوە و ئەمەی وت: "سەرەتا ئەو کتێبانەی بە زمانی کوردی نوسرابوون بە شێوەی نهێنی بڵاو دەکرانەوە، وێڕای ئەوەش دەمانخوێندەوە و سەرنجی ڕادەکێشایین. لەساڵی ١٩٦٦دا کاریگەری زمان و کولتووری کوردیم لەسەر دروستبووە. وە ساڵی ١٩٧١دا نوسینی کوردیم دەستپێکرد. تا ساڵی ١٩٧٦دا شەش کتێبی کوردیم نوسییەوە."

'بە نوسینی کوردی دەتوانرێت ئازارەکانی کۆمەڵگە دەربخرێت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە گرنگی نوسین بە زمانی کوردی کرد و وتی: "بە نوسینی هەڵبەست و پەرتووکی کوردی دەتوانرێت ئازاری و حەقیقەتی کۆمەڵگەکەت دەرخەی. نویسنەکانم لە گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا بڵاودەکردەوە. چەندین جار بەهۆی کارەکانمەوە دەستگیرکراوم."

'شۆڕشی ڕۆژئاوا خەونەکانی بەدیهێناین'

لە کۆتایی قسەکانیدا مامۆستا ساڵح سەرنجی خستەسەر ئەو دەرفەتانەی بۆ خزمەتکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە هاتوونەتە ئاراوە و وتی: "لەسایەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە خەنەکانمان بۆ خزمەتکردنی زمانی کوردی بەدیهات و ڕۆحی زیندووکردینەوە. وێرای ئەوەی چەندین زمان دەزانم بەڵام بۆ نوسین تەنها زمانی کوردی بەکاردەهێنم. زمان بناغەی مرۆڤایەتییە، پێویستە مافی کوردی بەکارهێنانمان بەرەوپێشبەرین. خەونم ئەوەبوو ڕۆژێک بە زمانی کوردی بنوسم، ئەو خەونەم بەدیهاتووە. لە ئێستادا ئەرکمان ئەوەیە نەوەی نوێ فێری زمانەکەی خۆمان بکەین."