عەشیرەتی فاتمی: سەرکەوتنی پەکەکە سەرکەوتنی ئێمەشە

شێخی عەشیرەتی فاتمی وتی: "ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکارییە. ئێمە تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەگەڵ گەریلادا دەبین. ئەگەر پەکەکە سەربکەوێت ئێمەش سەرکەوتوو دەبین".

ناڕەزایەتیی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر کوردستان لە زیادبووندایە. عەشیرەتی فاتمی هەزاران ئەندامیان لە ڕۆژئاوادا هەیە و ئیدانەی هاوکاری و هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانیان کرد بۆ لەناوبردنی کوردان کرد.

شێخی عەشیرەتی فاتمی حاجی عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، ماوەی ١٢ ساڵە بە پاساوی "ناوچەى ئارام" دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر خاکی ناوچەکەیان و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەى تێکداوە و وتی: "دەیانەوێت جارێکی تر ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بگەڕێننەوە. نزیکەی ١٢ ساڵە هێرش دەکەن و گەل ناچاری کۆچکردن دەکەن. بە بەردەوامی باسی "ناوچەی ئارام" دەکەن، بەڵام ئامانجی ئەوان "ناوچەی ئارام" نییە و ئامانجیان داگیرکارییە.

"پێویستە هەموومان یەکبگرین و ڕێگری لە داگیرکەری بکەین"

حاجی عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد، چەمکی داگیرکاری و پاکتاوکردن و سڕینەوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت و وتی: "با ڕۆژئاوا، باشور، باکور و ڕۆژهەڵات بێت، بەڵام ئێمە هەموومان یەکین. پێویستە هەر چوار پارچەی کوردستان یەکبگرێت و ڕێگری لەو داگیرکارییە بکەین. دڵۆپێک خوێن لە یەکێکمان بێت، ئەو دڵۆپە خوێنە لە هەموومان هاتووە. بۆ ئەوەش، پێویستە هەموومان پشتگیریی یەکتر بکەین. هەروەها هێرش دەکرێتە سەر شەنگالی دراوسێمان. ئەوانیش خوشک و برای ئێمەن. ئێمە دڵخۆشین کاتێک ئەوان یەکگرتووانە لە دژی هێرشەکان دەوەستنەوە".

"کورد لە هاوکارەکانی داگیرکەران تووڕەیە"

عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک و بە وێنەگرتن لەگەڵ دوژمنانی کوردایە و کوردیان لە خۆیان تووڕە کردووە و وتی: "کاتێک لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکان دا خیانەت دێتە ئاراوە، ئێمە دڵگران و  تووڕە دەبین. ئەمە شتێکی باش نیە. کاتێک وێنەکانی بارزانیمان لەگەڵ ئەردۆغان و ئەوانی تر بینی تووڕە بووین، نەدەبوو ئەوە ڕوو بدات".

عەبدوڵا وتیشی: دەرفەتێک هەیە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کورد و وتیشی: "دەرفەتمان بۆ یەکگرتن و یەکخستنی کورد هەیە و نابێت هیچ کەس دەستی بۆ دوژمنانی کورد درێژبکاتەوە. ئەوان دوژمنی کوردن و دەیانەوێت ئێمە لەناوبەرن، نەک تەنها کورد بەڵکو هەموو پێکهاتەکانی گەلیش دەکرێنە ئامانج. ئێمە لەگەڵ کورد و عەرەب و تورکمان و ئەرمەنی پێکەوە دەژین".

"پێویستە گەلی ئێمە پشتگیری گەریلا بکات"

عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانیان خۆڕاگری و بەرەنگاری دەکەن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئێمە هەرگیز داگیرکاریی دژ بە خۆمان و خاکەکەمان قبوڵ ناکەین. دەبێت گەلەکەمان پشتیوانی لە گەریلا و شەڕڤانان و تێکۆشەرانەی ئازادی بکەن، کە لە دژی داگیرکاران بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن. ئێمە هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان لەگەڵ گەریلا  دەبین. پەکەکە سەربکەوێت و ئێمەش دەکەوین".

ژ.ت