ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات ساڵەح نوح پەیوەست بە هێرشی پۆلیسی بەلژیکا بۆ سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
ساڵەح نوح ڕایگەیاند بۆ ڕووماڵ نەکردنی ڕاستی، هێرشکراوەتە کراوەتەسەر چاپەمەنی ئازاد و گوتی: "گوایە دەوڵەتانی ئەوروپا خۆیان وەک دەوڵەتی دیموکراتیک پیشان دەدەن، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەموو شتێک دەکەن. دەیانەوێت بە هەموو ڕێگەیەک هێرش بکەنە سەرمان، ئەمە جاری یەکەم نییە و دەیان هێرشی هاوشێوە دەکرێتە سەر ڕاگەیاندنمان. ئەمەش پلانێکی نوێ زیندوو دەکاتەوە، بەم هێرشانە دەیانەوێت، ڕووی ڕاستەقینەیان بشارنەوە".
"کەس ناتوانێت دەنگی ڕاستی کپ بکات"
ساڵەح جەختی کردەوە، هەرگیز ئیرادەی گەل لەناوناچێت، گوتی: "دەسەڵات و سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوە لە دەنگی ڕاستی دەترسن، لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان دەیانەوێت ئیرادەی ئازاد بسڕنەوە. هێرشەکەی بەلژیکا ڕێکەوت نییە، هێرشی هاوشێوە لە باکوور و باشووری کوردستان ڕوویدا. چەندین ڕۆژنامەوان دەستبەسەر کران، هێرشەکان لەگەڵ سەردانی ئەردۆگان بۆ هەولێر ڕوویاندا".
هەروەها ڕایگەیاند چاپەمەنی ئازاد دەنگی گەل و ڕاستی دەردەخات، گوتی: "ڕاگەیاندن بۆتە ئامانجی فاشیزم، دەیانەوێت لە کەسێتی ڕاگەیاندنی ئازاددا، دەنگی ڕاستی بسڕنەوە، بەڵام ئیرادەی ڕاگەیاندنی ئازاد و تێکۆشانی گەریلا بەرامبەر دەسەڵات و خیانەت، هەموو پیلانەکانی داگیرکاری پووچەڵ دەکاتەوە".