سەربازانی داگیرکەری تورک کەسێکیان کوشت و تەرمەکەیان لەسەر سنوور فڕێدا

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کەسێکیان کوشت و تەرمەکەیان لەسەر سنووری گوندەواری کۆبانێ فڕێدا.

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر سنوور لەگەڵ باکووری کوردستان، تەرمی کەسێکیان لەسەر سنووری گوندی کۆڵتەب لە گوندەواری ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ فڕێدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە لەلایەن سەربازانی تورکەوە کوژراوە و ناسنامەی ئاشکرا نەبووە. دانیشتووانی هەرێمەکە ویستیانە تەرمەکە هەڵبگرنەوە بەڵام سەربازانی داگیرکەری تەقەیان لێ کردوون بۆیە پاشەکشەیان کردووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی هاوڵاتییە کوژراوەکە.