تەرمی ٤ شەهید بەخاک سپێردرا
خەڵکی شەدادی تەرمی ٤ شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستنیان بەخاکسپارد کە لە دەشیشە شەهیدبوون.
خەڵکی شەدادی تەرمی ٤ شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستنیان بەخاکسپارد کە لە دەشیشە شەهیدبوون.
خەڵکی شاری شەدادی لە کانتۆنی جەزیرە، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی خۆپاراستنیان بە ناوەکانی ئەحمەد مەئمون ئەل میسڕی، ئەحمەد نەعیم ئەل خالد، ئەحمەد محەمەد ئەل محەمەد، حوسێن سەعد ئەل عەبدوڵایان بەخاکسپارد کە ٧ ی کانوونی یەکەم لە دەشیشە شەهیدبوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی شارەوانی گەلی شەدادی نور ئەل سەعید گوتی: "ڕۆڵەکانی وڵاتمان بەدەستی خیانەتکاران شەهید بوون. سەری ڕێز لەبەردەم دایکیان دادەنەوێنین. بەڵێن دەدەین تا مسۆگەرکردنی ژیانێکی شکۆدار درێژە بە ڕێگەی شەهیدان بدەین".
فەرماندەی هێزەکانی خۆپاراستن موئەیەد ئەل خدر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "تا بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین".
ناسنامەی ٤ شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.