تەرمی فەرماندەی یەپەژە زۆزان بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردرا
گەلی کانتۆنی جەزیرە بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکە (منەوەر فاتمە)یان بەخاکسپارد.
گەلی کانتۆنی جەزیرە بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکە (منەوەر فاتمە)یان بەخاکسپارد.
تەرمی فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) زۆزان حەسەکە (منەوەر فاتمە) کە ٢ ی نیسان شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە حەسەکە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردرا.
سەدان دانیشتووی کانتۆنی جەزیرە و ناوچە و شارەکان، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، پیاوماقووڵ و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان بەشداربوون.
جەماوەر تەرمی شەهید زۆزانیان لەبەردەم ناوەندی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان وەرگرت و بە کاروانی ئۆتۆمبیل بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەڕێکەوتن.
لە گۆڕستان پاش مەراسیمێکی سەربازی لەلایەن یەپەژەوە، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، فاتمە عەلی گوتی: "شەهید زۆزان ساڵی ١٩٩٠ دەستی بە تێکۆشان کرد و ٣٤ دژی ستەم و زۆداری تێکۆشا، تاوەکو ژنان بگەن بەم ئاستە".
فاتمە بەڵێنیدا بە مەزنکردنی تێکۆشان تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکان و دامەزراندنی جڤاکێکی دیموکراتیک و ئازاد.
ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕۆهیڵات عەفرین سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند شەهید زۆزان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێمەکە لە هەڵمەتەکانی کۆبانێ و دەیرەزۆر و سەرێکانی ڕیزەکانی پێشەوەی گرت، گوتی: "بنەماڵەی فاتیمە دەمێکە بۆ ئازادی کوردستان تێدەکۆشن و دەیان شەهیدیان کردۆتە فیدای ئەم ڕێگەیە".
ئەندامی کۆنگرەی ستار لالەشین حەسەکە گوتی: "حەسەکە شایەتحاڵی تێکۆشانی شەهید زۆزانە بۆ ڕزگارکردنی ژنانو پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا".
پاشان ناسنامەی شەهید زۆزان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، دواتر تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.