تەرمی مەحموود عەلەوی شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە بەخاک سپێردرا
تەرمی مەحموود حاجی عەلەوی، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە ٣١ی ئاب لە کاتی ئەرکدا شەهید بوو، لە شاری سرینێ بە شێوەیەکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
تەرمی مەحموود حاجی عەلەوی، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە ٣١ی ئاب لە کاتی ئەرکدا شەهید بوو، لە شاری سرینێ بە شێوەیەکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک مەحموود حاجی عەلەوی کە لە ٣١ی ئابدا شەهید بوو، لە شاری سرینێ بە بەشداری هاووڵاتیانی شاری سرین و رێکخراو و ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە خاک سپێردرا.
شەبۆ عەبدولڕەزاق عەلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شاری سرین لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی: "بەهەزاران شەهیدمان لە پێناو ئازادی گەلەکەمان داوە. هەروەها لە پێناو ئازادی هەموو گەلاندا شەهیدێکی زۆرمان بەخشیوە، بۆیە تا تێکشکاندنی یەکجارەکی داگیرکەران بەڵین دەدەین لەسەر ڕێگای شەهیدانمان بەردەوام بین."
هەروەها مستەفا ئوچ قارداش یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی شاری سرینێ قسەی کرد و بەڵێنی دا ڕێبازی شەهید بەرنادەن و وتی: " ئێمە ئاڵای شەهید مەحموود و هاوڕیانی تا کۆتایی بەرز ڕادەگرین. ئێمه خاوەنی ئەو شەهیدانەین و تۆڵەیان دەکەینەوە و بە فکر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ تا کۆتایی لە دژی داگیرکاری تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین."
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.