تەرمی شەهید ئەلشەریف بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەریف ئەلشەریف لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەریف ئەلشەریف لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەریف ئەلشەریف کە ٢١ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج بەخاکسپێردرا. سەدان هاوڵاتی کانتۆنی مەنبەج بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج نزار چاوش تیشکی خستەسەر فیداکاری شەهیدان بۆ ژیانێکی ئارام و ئاسایش و بەڵێنیدا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهاتنی سەرکەوتن.
یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ئیبراهیم شریدر ڕایگەیاند شەهیدبوون سوورترمان دەکات لەسەر بەرخۆدان، بۆ ئێمە سەربەرزییە، شتی هەرە گرنگ گیانفیدایی مرۆڤە بۆ وڵات و گەلەکەی.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشـمی "بەگیان و خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بەخاکسپێردرا.