تەرمی شەهید ئەیهەم سرین بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید ئەیهەم سرین کە ٢١ ی ئایار شەهید بوو بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەهید ئەیهەم سرین کە ٢١ ی ئایار شەهید بوو بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.
سەدان خەڵکی شاری سرین، شەهیدی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ئەیهەم سرین (محەمەد حوسێن) کە ٢١ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە نمایشی سەربازی و خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. پاشان ئەندامی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج محمەد جەدر قسەی کرد و گوتی: "شەهید ئەیهەم بێ دوودڵی بۆ پاراستنی خاکەکەی گیانی فیداکرد. ئەمڕۆ ئێمەش لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە هەزاران شەهیدمان بەخشیوە، بەڵێن دەدەین بەرامبەر داگیرکەران سەرهەڵدان بکەین و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان بدەین".
هاوسەرۆکی شاری سرین فاتمە ئەحمەد ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدان گەیشتوون بەم ئاستە و گوتی: "ئەمە خاکی ئێمە و باوباپیرانمانە، بە خوشک و برایەتیی گەلان بەرامبەر دوژمن سەرهەڵدان دەکەین. بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە گوتنەوەی درووشم بەخاکسپێردرا.